Khaniya Academy
scroll down - scroll down - scroll down -

دەربارەی ئێمە

دەربارەی
ئەکادیمیای خانیا

خانیا بەشێوەیەکی ئەکادیمیانە و بە میتۆدە جۆربەجۆرە زانستییەکان گرنگی و پەرە بە بڵاوکردنەوە و ناساندنی هەر یەك لە: فەلسەفە و هونەر، هزر و ئەدەب، زانست و زانین، کولتوور و نەریت دەدات. لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی نوێ پێشکەشی کۆمەڵگە دەکات. بەشداری لە بۆنە و کۆنفڕانس و چالاکییە زانستییەکان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات دەکات. زانست لە چوارچێوەی ئەنجوومەنە زانستییەکان و ناوەندە زانستییە داخراوەکاندا دێنێتە دەرەوە و تێکەڵ بە ژیانی شەقام و خەڵک و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی دەکاتەوە. هانی توێژەران و لێکۆڵەرەوەکان دەدات بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی زانستی لە بوارە ئەکادیمییە جۆربەجۆرەکان. گرنگی بە پێگەیاندنی توێژەر و لێکۆڵەرەوەی زانستی دەدات.

دیدگای خانیا

لە دیدگای خانیادا، زانست ڕزگارکەرە و کلیلی گەشە و پێشکەوتنی تاك و کۆمەڵایەتییە، هەر لەبەر ئەوەشە گەر لەم پانتاییەدا توانا و پێداویستی و خواستەکان پێک نەگەیەندرێن، هەلومەرج و زەمینەی کۆمەڵگەیەکی زانستی و خۆشگوزەران نایەتە کایەوە.

ئەرکی خانیا

دامەزراوەیەکی فەرمییە، گرنگی بە فەلسەفە و هونەر، هزر و ئەدەب، زانست و زانین، کولتوور و نەریت دەدات.

ئامانجی خانیا

خانیا ئەو توانا کۆمەڵایەتی و وزە مێژووییە بۆ بووژانەوەی زانستی لە کوردستاندا دەبینێت و هەوڵ دەدات کۆمەڵگەیەکی کاریگەر بە زانست و بیرکردنەوەی زانستی دروست بکات.

شەهرام ڕەسوڵ نەبی
ئەزمیر سابیر سلێمان
سروە ڕەسوڵ سورە
هێما نیازی حەمەعەزیز
ڕێنوار خەلیل عەلی
نڤار محەمەد ئەحمەد

شەهرام ڕەسوڵ نەبی

سەرۆکی ئەکادیمیا

هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە فەلسەفە لە زانکۆی شەهید بەهەشتی تاران و لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١ی باشووری کوردستانە. خاوەنی ئەزموونی کارە لە بوارەکانی بەڕێوەبردن، ژمێریاریی، یاسا و کارگێڕیی لە کەرتە جیاوازەکاندا؛ هاوکات ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی لە ڕێکخراوە ناحکومییەکانی کوردستان تایبەت بە گەشەپێدانی مرۆیی، کلتوور و هونەردا هەبووە

کۆتا هەواڵەکان

کۆتا سێکتەرەکان

ئەکادیمیای خانیا

ئەکادیمیای خانیا، بۆ پەرەپێدانی زانست و توێژینەوە دامەزراوەیەکی فەرمییە، گرنگی بە فەلسەفە و هونەر، هزر و ئەدەب، زانست و زانین، کولتوور و نەریت دەدات.

پەیوەندی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان