شار، ڕەهەند و بونیادەکانی

ڕانیە – لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی کایەی کەلتووری و ڕووناکبیری و بە پاڵپشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، یەکەمین دیداری پڕۆژەی (کۆدوانی میتانیا) بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکی چالاکییەکەدا، د. ڕێبوار سیوەیلی لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی (شار، ڕەهەند و بونیادەکانی)، خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی و ئەکادیمی بۆ کایەی شار و مانا بونیادییەکانی خستەڕوو. تێیدا تیشک خرایە سەر گۆڕانکارییەکانی شار و ئەو ڕەهەندە هزرییانەی کە بونیادی شار لە کۆمەڵگەی هاوچەرخدا دادەڕێژن.

پڕۆژەی (کۆدوانی میتانیا) دەستپێشخەرییەکی نوێی گۆڤاری میتانیایە بۆ بزووتنی کایەی هزری، و بڕیارە هەر دوو هەفتە جارێک، پرسێکی گرنگی هزری و کەلتووری لە ڕێگەی دیالۆگێکی کراوەوە بخاتە ڕوو.

شار، ڕەهەند و بونیادەکانی

ئەکادیمیای خانیا

ئەکادیمیای خانیا، بۆ پەرەپێدانی زانست و توێژینەوە دامەزراوەیەکی فەرمییە، گرنگی بە فەلسەفە و هونەر، هزر و ئەدەب، زانست و زانین، کولتوور و نەریت دەدات.

پەیوەندی

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان