ئەکادیمیای خانیا، ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک پیرۆز دەکات
لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک (21ی شوبات)، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوە و پێکهاتانە دەکەین، کە لە هەرێمی کوردستان بە زمانی دایکیی خۆیان (کوردی، تورکمانی، سریانی، ئەرمەنی) دەدوێن و دەخوێنن.
یوونسکۆ له ساڵی 1999ـەوە بڕیاری دا ئەم ڕۆژە ببێته "ڕۆژی نێونهتهوهییی زمانی دایک" و ههموو ساڵێک لهلایهن دهوڵهتانی ئهندام له یوونسکۆ بەرز ڕادەگیرێت.
لەم چوارچێوەیەدا زمانی کوردی، وەکوو یەکێک لە زمانە ڕەسەن و ڕەگوڕیشەدارەکانی ناوچەکە، پێکهاتەیەکی گرنگی مانەوەی گەلی کورد بووە و لەو پێناوەشدا قوربانیی زۆری بۆ دراوە.
ئێستاش کە بووەتە زمانی کارگێڕی و یاسا و زانست، گرنگە بەشێوەیەکی زانستی و لەسەر هەموو ئاستەکان، گرنگیی زیاتری پێبدرێ و لە سەردەمی ئێستای تەکنەلۆجی و زیرەکیی دەستکردیشدا، یەکدەست و یەکخراو بکرێت.
هاوکات جەخت لەوە دەکەینەوە، پێویستە لە ئاستی بنەڕەتیی خوێندندا، سەرنجی پەروەردە لەسەر فێرکردنی زمانی دایک بێت و بنەمای فێربوونی زانستیی زارۆکان لە ڕێگەی زمانی دایکییانەوە بێت و بە پاساوی گرنگیی زمانی بیانی، زمانی دایک پشتگوێ نەخرێت.
ئەکادیمیای خانیا، بەپێی هەلومەرجی ئێستا و توانا مرۆییەکانی، لە گەشەپێدانی زمانی دایکدا لە هەموو کایە هونەری و فەلسەفی و زانستییەکان.. بە زمانێکی ڕوون و سادەی کوردی و بە ڕێنووسێکی زانستیی یەکخراو بەردەوام دەبێت و لە ماوەی ئاییندەشدا بە بەرنامەی جۆراوجۆر خزمەتی ئەو بوارە دەکات.
ئەکادیمیای خانیا
21ی شوباتی 2026
2ی ڕەشەمێی 2725ی کوردی