لە ٢٦ی تەمموزی ساڵی ١٩١٨، سەلمێندراوی نۆتەر («پرسە گۆڕاوییە چەقبەستووەکان») بە فەرمی پێشکەش بە کۆمەڵەی شاهانەی زانستەکان لە گۆتینگن لە ئەڵمانیا کرا، کە یاساکانی پاراستن لێیەوە بۆ هاوجێییەکانی تەوژمی گۆشە، تەوژمی هێڵی و وزە دەردەهێنرێن. پێشکەشکردنە مێژووییەکە لەلایەن فیلیکس کلاینەوە بوو کە بەناوی ئیمی نۆتەرەوە پێشکەشی کرد، چونکە هێشتا بەهۆی ژنبوونییەوە ئەندامی فەرمی لێژنەی مامۆستایانی زانکۆ نەبوو.
ئیمی نۆتەر بیرکارێکی پێشەنگی سەردەمی خۆی بوو. کارەکانی لەسەر سەلمێندراوی چەقبەستوویی لە ساڵی ١٩١٥ کاتێک یارمەتی فیلیکس کلاین و دەیڤید هیلبێرت دەدا لە کارەکانیان کە پەیوەندییان بە تیۆریی ڕێژەیی گشتیی ئەلبێرت ئاینشتاینەوە هەبوو، دەستی پێ کرد. تا مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٨ زۆربەی بیرۆکە سەرەکییەکانی بۆ ئەو توێژینەوەیەی لە کۆتاییەکانی ساڵدا بڵاوکرایەوە دۆزیبووەوە (وتارە بنەڕەتییەکەی، «پرسە گۆڕاوییە چەقبەستووەکان»، دواتر بە فەرمی لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩١٨ بڵاوکرایەوە).
لە سەردەمێکدا کە ژن لە ڕووی هزرییەوە لە پیاو بە کەمتر دادەنرا، نۆتەر هاوکارە پیاوەکانی سەرسام کردبوو. ئەو مەتەڵێکی بێزارکەری لە تیۆریی نوێی دۆزراوە بۆ کێشکردن، واتە تیۆریی گشتیی ڕێژەیی، ئەلبێرت ئاینشتاین، چارەسەر کرد. لە پرۆسەکەدا سەلمێندراوێکی بیرکاریی شۆڕشگێڕانەی سەلماند کە شێوازی لێکۆڵینەوەی فیزیازانەکانی لە گەردوون گۆڕی.
سەدەیەک تێپەڕیوە بەسەر پەردەلادان لەسەر سەلمێندراوە بەناوبانگەکەی نۆتەر لە ٢٣ی تەمموزی ١٩١٨. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکەی تا ئەمڕۆش بەردەوامە. فرانک ویلچێک، زانای فیزیای تیۆری لە زانکۆی MIT دەڵێت: «ئەو تیۆرمە ئەستێرەیەکی ڕێنماییکەر بووە بۆ فیزیای سەدەی بیستەم و بیست و یەکەم».
تێبینی: بەپێی تیۆرمی نۆتەر هاوجێییەکان ئەوە دەگەیەنن کە هەندێک بڕی پارێزراون. ئەو هاوکێشەیەی لە وێنەکەدا نیشان دراوە ئەو چەمکە دەرئەبڕێت: بڕی ناو کەوانەکە بە تێپەڕبوونی کات ناگۆڕێت.لە ٢٦ی تەمموزی ساڵی ١٩١٨، سەلمێندراوی نۆتەر («پرسە گۆڕاوییە چەقبەستووەکان») بە فەرمی پێشکەش بە کۆمەڵەی شاهانەی زانستەکان لە گۆتینگن لە ئەڵمانیا کرا، کە یاساکانی پاراستن لێیەوە بۆ هاوجێییەکانی تەوژمی گۆشە، تەوژمی هێڵی و وزە دەردەهێنرێن. پێشکەشکردنە مێژووییەکە لەلایەن فیلیکس کلاینەوە بوو کە بەناوی ئیمی نۆتەرەوە پێشکەشی کرد، چونکە هێشتا بەهۆی ژنبوونییەوە ئەندامی فەرمی لێژنەی مامۆستایانی زانکۆ نەبوو.
ئیمی نۆتەر بیرکارێکی پێشەنگی سەردەمی خۆی بوو. کارەکانی لەسەر سەلمێندراوی چەقبەستوویی لە ساڵی ١٩١٥ کاتێک یارمەتی فیلیکس کلاین و دەیڤید هیلبێرت دەدا لە کارەکانیان کە پەیوەندییان بە تیۆریی ڕێژەیی گشتیی ئەلبێرت ئاینشتاینەوە هەبوو، دەستی پێ کرد. تا مانگی ئازاری ساڵی ١٩١٨ زۆربەی بیرۆکە سەرەکییەکانی بۆ ئەو توێژینەوەیەی لە کۆتاییەکانی ساڵدا بڵاوکرایەوە دۆزیبووەوە (وتارە بنەڕەتییەکەی، «پرسە گۆڕاوییە چەقبەستووەکان»، دواتر بە فەرمی لە ١٧ی ئەیلوولی ١٩١٨ بڵاوکرایەوە).
لە سەردەمێکدا کە ژن لە ڕووی هزرییەوە لە پیاو بە کەمتر دادەنرا، نۆتەر هاوکارە پیاوەکانی سەرسام کردبوو. ئەو مەتەڵێکی بێزارکەری لە تیۆریی نوێی دۆزراوە بۆ کێشکردن، واتە تیۆریی گشتیی ڕێژەیی، ئەلبێرت ئاینشتاین، چارەسەر کرد. لە پرۆسەکەدا سەلمێندراوێکی بیرکاریی شۆڕشگێڕانەی سەلماند کە شێوازی لێکۆڵینەوەی فیزیازانەکانی لە گەردوون گۆڕی.
سەدەیەک تێپەڕیوە بەسەر پەردەلادان لەسەر سەلمێندراوە بەناوبانگەکەی نۆتەر لە ٢٣ی تەمموزی ١٩١٨. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکەی تا ئەمڕۆش بەردەوامە. فرانک ویلچێک، زانای فیزیای تیۆری لە زانکۆی MIT دەڵێت: «ئەو تیۆرمە ئەستێرەیەکی ڕێنماییکەر بووە بۆ فیزیای سەدەی بیستەم و بیست و یەکەم».
تێبینی: بەپێی تیۆرمی نۆتەر هاوجێییەکان ئەوە دەگەیەنن کە هەندێک بڕی پارێزراون. ئەو هاوکێشەیەی لە وێنەکەدا نیشان دراوە ئەو چەمکە دەرئەبڕێت: بڕی ناو کەوانەکە بە تێپەڕبوونی کات ناگۆڕێت.